چاندن
رانه‌هاتووم
مهمچنه به ئاسۆی بێ پشوو و بێ هه‌ڵبه‌ستا
ترووسکه به روخساری مانگه‌وه
مهپروێنه
له قه‌ڵافه‌تی ماچێکه‌وه یان تامێکهوه...
تا دیتنی ئێواره‌یه‌کی گه‌ییو
رانه‌هاتووم له‌گه‌ڵتابم
به روانینێک رامبهێنه و
بم ژه‌نه به تریفه‌دا
تا مانگ ماوه
به‌م شهقامهیا بمچهقێنه!
یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد
رێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی سنه به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان، له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیدا به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی، یه‌که‌مین "خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد" له بواری شێعردا به‌ڕێوه ده‌بات. بۆیه له هه‌موو شاعیرانی به‌ڕێز داوا ده‌که‌ین به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه، به‌رهه‌مه‌کانیان تا کاتی دیاریکراو ره‌وانه‌ی ئه‌م ده‌بیرخانه‌یه بکه‌ن.
هه‌موو شاعیرێ بۆی هه‌یه له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکات، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد و 3 خه‌ڵاتی تایبه‌تی دیکه، 3 که‌س له‌و شاعیرانه که به‌رهه‌میان هه‌ڵبژێردرێت و له 5 ساڵی رابردوودا کتێبی شێعریان چاپ کرابێت له پێشه‌وه‌دان. (ناردنی کتێبی چاپکراو پێویسته).
ته‌مه‌نی به‌شداری کردن 20 تا 50 ساڵه.
به‌رهه‌مه‌کان له‌سه‌ر سیدی یان له رێگای ئیمه‌یله‌وه و کتێبه چاپکراوه‌کانیش به ناونیشانی خواره‌وه بنێردرێن.
هه‌ر شاعیرێ ده‌توانێ 3 به‌رهه‌م بنێرێت (به‌رهه‌مه‌کان له شوێنی دیکه‌دا نهخوێندرابێنهوه).
هه‌ر شاعیرێ له هه‌ر ناوچه‌یێکی کوردنشینی ئێران ده‌توانێ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکات.
بابه‌ت: ئازاد و له قاڵبی کلاسیک و نوێ‌دا
کاتی به‌ڕێوه‌چوون: 3 و 4ی جۆزه‌ردانی 1391
ئاخرین ماوه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان: 26ی گوڵانی 1391
ناونیشان: سنه شه‌قامی ته‌وحید(گریاشان)، ته‌نیشت دادگوسته‌ری، موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ری فه‌جر(ده‌بیرخانه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد)
ته‌له‌فوون: 3285070-0871 فه‌کس: 3283025-0871
نشانی: سنندج- بلوار ته‌وحید(گریاشان)- مجتمع فرهنگی هنری فجر(دبیرخانه جایزه ادبی مولوی کرد)
تلفن: 3285070-0871 فکس: 3283025-0871
ئه ده ب
جیگه به رزن خوینده وارانی قوتابخانه ی ئه ده ب
سیس و ژاکاو نابی هه رگیز گول له گولخا نه ی ئه ده ب
ری مه ده ن سوفی که بیته به زمی یارانی سه فا
تا نه خواته و باده یی سافی له مه یخانه ی ئه ده ب
که س نه لی به و لاوه جوانمیرو دلیرو پاله وان
تا به پاکی پا نه نیته گه و دی زورخانه ی ئه ده ب
من کچیکم ده وی ویرای جوانی و شوخ و شه نگ
خوی بخه ملینی به گیل گیله و به له رزانه ی ئه ده ب
گول له گولزار ری ئه ده ب ناکا له گه ل بولبول جه فا
بو په پوله وه ک گولیکه شه معی کاشانه ی ئه ده ب
ریز ئه دیب پیویسته کورده ئه رکی سه رشانی گه له
ئه ه‌وه نم کرنوش ئه به م بو خاکی ئاسانه ی ئه ده ب
بۆ شێعری جیاوازی کوردی خوێنه‌رێکی ئه‌و تۆی نییه؟
ئه‌حمه‌دی چاک-بۆکان
کتێبه باشه‌کان , هه‌ر ده‌ڵێی به زمانی بێگانه
نووسراون . هه‌ر کام له ئێمه له جیاتی وشه‌یه‌کی
ده‌قه‌که واتایه‌ک داده‌نێین, یان وێنه‌یه‌ک،
که پتر ڕاڤه‌یه‌کی ناشیاوه. به‌ڵام له کتێبه باشه‌کاندا
هه‌مووی ئه‌م ڕاڤه ناشیاوانه جوان ده‌نوێنن.
مارسێل پرۆست
له ماوه‌ی ئه‌م پازده بیست ساڵه‌ی دواییدا جۆرێک شێعری تایبه‌ت له زمانی کوردی (به تایبه‌ت له کوردستانی ئێران)دا به‌دیهاتووه که به هۆی پێکهاته‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه له لایه‌ن خوێنه‌رانی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه پێشوازێکی ئه‌وتۆی لێنه‌کراوه ئه‌مه‌ش به‌هۆی داڕشتی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌یه‌تی که خوێنه‌ری ئاسایی خووی پێنه‌گرتووه و ناتوانێ پێوه‌ندییه‌کی شیاوی له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنێ. ده‌نا به هیچ جۆر مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که بڵێم به هۆی لاواز بوونی ئه‌م شێعرانه‌وه خوێنه‌ر پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناگرێ به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه : که به هۆی پێکهاته‌ی تایبه‌ته‌ی خۆیه‌وه خوێنه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناگرێ. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ خوێنه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م جۆره ده‌قانه و هۆکاره‌کانی ئه‌و پێوه‌ندی نه‌گرتنه بخرێته ڕوو.
درێژه‌ی بابه‌ت
حه‌قیقه‌ت و ڕووداو لای بادیۆ
نووسه‌ر: EGS(بنکه‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌ورووپا)
وه‌رگێڕ له ئینگلیزییه‌وه بۆ کوردی: عه‌لی حسه‌ینی
ئالێن بادیۆ فه‌یله‌سووفی فه‌ڕانسه‌وی دوکتۆرای فه‌لسه‌فه‌یه و ساڵی 1937 له ڕه‌باتی پێته‌ختی مه‌راکیش له دایک بوو.له ساڵی 1969 تا ساڵی 1999 له زانکۆی پاریس ده‌رسی ده‌گوته‌وه،پاش ساڵی 1999 بوو به سه‌رۆکی گرووپی فه‌لسه‌فیی زانکۆ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا درێژه‌ی به وانه گوتنه‌وه دا‌و ناوبه‌ناوێک له کۆلیژی ئینته‌رناشناڵی تایبه‌ت به فه‌لسه‌فه سمیناری داده‌نا،سمیناره‌کانی له سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر له دژه فه‌یله‌سووفه گه‌وره‌کانه‌وه (سێنت پۆل،نیچه، ویت گنشتاین،لاکان)بگره تا نوێکارییه فیکرییه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستی به خۆوه تایبه‌ت ئه‌دا.هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی بادیۆ به‌رانبه‌ر به ئه‌نجامه‌کانی شۆڕشی مه‌یی 1968ی فه‌ڕانسه له ژیانی ئه‌ودا له هه‌ر شتێکی دیکه زۆرتر بوو.ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆر یه‌کێک له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دێس جێنسێز واته لێژنه‌ی کومۆنیستانی فه‌ڕانسه بوو(لێژنه‌ی مارکسیست لینینیستان)،ئه‌و له‌گه‌ڵ سیلڤیان لازارۆس و ناتاکه مایکێل L organization politique یان ڕێخست که ڕێکخراوه‌یه‌کی فه‌راحیزبی بوو و به شێوه‌ێه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرا له سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر ده‌ڕۆیشت(بڕێک له‌و بابه‌تانه بریتی بوون له کۆچ به گشتی یان کۆچی ناوخۆیی،کار و کرێکار، و مه‌سکه‌ن).ئه‌و نووسه‌ری چه‌ندین ڕۆمان و شانۆی سه‌رکه‌وتووه و چه‌ندین کاری فه‌لسه‌فیشی بڵاوکردوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بادیۆ ڕیازی زانه و ڕیازیی خوێندوه، یه‌کێک له نوێکارترین و داهێنه‌رترین فه‌یله‌سووفانی ئه‌وڕۆی فه‌ڕانسه‌یه.بادیۆ کارتێکه‌ریی ئه‌فلاتوون،لاکان،هێگل و دلۆزی له سه‌ره،ئه‌و ڕه‌خنه‌گرێکی ڕوون بێژه که له ڕه‌خنه‌دا هه‌م له سه‌ر کاره شیکارییه‌کان ئه‌ڕوات و هه‌م ئاوڕیش له مه‌کته‌بی فیکریی پۆست مودێڕن ئه‌داته‌وه.فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و یان بڵێین کاره فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌و نیشانیان داوه له هه‌موو دۆخێک‌دا به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی باشتر ئاوڕ له نوێکاری و داهێنانه ڕادیکاڵه‌کان (وه‌کوو: شۆڕش،داهێنان،گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان)ئه‌ده‌نه‌وه.بادیۆ وه‌ک زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که ده‌سپه‌روه‌رده‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه ئانتی هیومانیستییه‌کانی ئاڵتاسێر و لاکانن،هه‌رگیز ستایشی ئامانجه ڕواڵه‌تییه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌کردوه، ئه‌گه‌ری میتافیزیکی نه‌خستووه‌ته به‌ر پرسیار،یان له فکری وه‌سف و چاکسازیی تایبه‌تمه‌ندییه کلاسیکه‌کانی حه‌قیقه‌ت واته وردبینی،ڕوونی،و ئهزهلییهتدا، نه‌بووه.هه‌ر وه‌کوو بادیۆ به ڕوونی له کاره‌که‌ی 1998 ی‌داL Etre et L evenment ڕوونی ده‌کاته‌وه، واقعییه‌ت یان ڕاستییه‌کان پرۆسه‌یه‌کی ناچهمهوازن، که له زه‌مه‌نێکی تایبه‌ته‌وه ده‌س پێ ئه‌که‌ن و له دۆخێک‌دا جێگرئهبن، له دووی گۆڕانه هه‌نگاو به هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و دۆخه و فۆرمی نوێی بنه‌ما یه‌کیه‌تی خوازه سه‌ره‌کیه‌کانن.له‌و ڕوه‌وه که مرۆڤ له گۆڕانی ده‌روونناسانه،کۆمه‌ڵایه‌تی یان /ده‌رهه‌ست و واقعی/جیائه‌بێته‌وه،ته‌نیا بڕیار و به‌رپرسایه‌تییه‌کی ڕووت ئه‌توانێ شیاوی ئه‌وه بێت ببێته ئامێرێکی ته‌واو بۆ حه‌قیقه‌تێک به‌ڵام له‌و لایشه‌وه ته‌نیا حه‌قیقه‌تێکی موتڵه‌ق یان ڕه‌های ته‌واو ئه‌توانێ شیاوی ئه‌و چه‌شنه بڕیار و به‌رپرسایه‌تییه بێت.ته‌نیا حه‌قیقه‌تێک ئه‌توانێ بابه‌تی به‌رپرسایه‌تییه‌کی ڕاست و دروست ڕوون کاته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت
به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری مێژوویی شامی کرماشانی
تێڕوانینێ له زمانی ئه‌ده‌بی له ڕێبازی مێژوویی شیعری باشوور
کوردپرێس؛ زمانی کوردی زمانێکی زیندوو و ڕوو له گه‌شه‌یه، که‌وا خاوه‌نی زاراوه و بن زاراوه‌ی جیاواز و هه‌مه ڕه‌نگه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی زۆر کێشه‌وه ئێسته‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه که‌وا هه‌موو تواناکانی خۆی به‌کاربێنێ. ئه‌م کێشه و هۆکارانه له‌سه‌ر هه‌ندێ له زاراوه‌کانی ئه‌م زمانه زاڵتره له‌وانه؛ زاراوه‌ی کوردی باشوور که وێڕای پێشینه‌ی ئه‌ده‌بی کۆن و ئه‌و خه‌ڵکه فراوانه‌ی که ئه‌م زاراوه‌یه به‌کاردێنن هێشتاش هه‌لومه‌رجی پێویست و بارودۆخی گونجاوی بۆ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی هه‌مه لایه‌نه و ناساندنه‌وه‌ی نه‌ڕه‌خساوه.
ئه‌م وتاره هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دات به ئاوڕدانه‌وه‌ی قۆناغی مێژوویی شێعری کوردی باشوور، وێڕای ناساندنی ئه‌م زاراوه‌یه، گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕه‌کانی زمانی ئه‌ده‌بی شاعیرانی بازنه‌ی باشوور لێکبداته‌وه. له‌م ڕووه‌وه له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی "شامی کرماشان" له‌سه‌ر و لایه‌نی ئه‌ده‌بی و سه‌رووی ئه‌ده‌بی شێعری شامی، تێڕوانینێکی قووڵترمان ده‌بێ و ئاماژه‌ش ده‌که‌ین بۆ ده‌وری مێژوویی و کاریگه‌ری شامی له‌سه‌ر گۆڕانکاری زمانی ئه‌ده‌بی باشوور و سه‌رهه‌ڵدانی نوێخوازی له ئه‌ده‌بیاتی کوردی باشووردا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تێڕوانینه به‌س له‌سه‌ر لایه‌نی پوزێتیڤی شێعری شامی نییه و لایه‌نی نێگاتیڤی شێعره‌کانیشی لێک ئه‌ده‌ینه‌وه.
هه‌ندێ له کارناسان ئه‌و زاراوه‌ی له ده‌قه‌کانی ئایینی یارساندا به‌کار هێنراوه به یه‌کێک له بن زاراوه‌کانی باشووری داده‌نێن و هۆنراوه‌کانی ئه‌م ده‌قانه له ریزی کۆنترین هۆنراوه‌کانی زمانی کوردی دێنه ئه‌ژمار.
له‌وانه‌یه هۆنراوه‌کانی "بابا سه‌رهه‌نگ دودانی" که یه‌کێک له ناودارانی یارسانه که له سه‌ده‌ی چواری کۆچی ژیاوه:
سه‌رهه‌نگ دودان، سه‌رهه‌نگ دودان
ئه‌ز که ناممه‌ن، سه‌رهه‌نگ دودان
چه‌نی ئیرمانان مه‌گێڵیم هه‌ردان
تا زنده که‌ریم ئایین کوردان
یان "بابا قه‌یسه‌ر هه‌ورامی" که ئه‌ویش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا ژیاوه.
نه ئه‌ورامانه‌ن، نه ئه‌ورامانه‌ن به‌هه‌شت به‌رین نه ئه‌ورامانه‌ن
مۆران، هه‌زاران نه سه‌ردارانه‌ن نه‌واشان وه‌په‌ی به‌زم یارانه‌ن
هه‌ر له‌م باره‌وه "جه‌لیل ئاهه‌نگه‌رینژاد"- شاعێری کرماشانی- له وتارێکدا ده‌نووسێ: "هیچ گومانێک نییه که مێژووی ئه‌و شێعرانه‌ی که به زاراوه‌ی کوردی کرماشانی نووسراون- وه‌کوو کتێبی دیوانی گه‌وره- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 700ی هه‌تاوی، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌م کتێب و ده‌قانه له ئاستێک‌دا نییه که به دڵنیاییه‌وه بڵێین له‌م بواره‌وه پێگه‌یه‌کی باشمان هه‌یه.
درێژه‌ی بابه‌ت
ئاوات
ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یــــاڵ ئه‌ی خۆزگه من دێـــــــوانه بام
خۆزگه ده‌ســـت و پێــــــم له‌ناو زنجــــــــــیری بایه‌و وا نه‌بام
زولفی سه‌ر شــــــــــانت عه‌زیزم کاتێ هاتی شــــــانهکهی
من گوتم سه‌د خۆزگه ده‌نــــــکی شانه بام و شــــــا نه‌بام
کــــه‌س وه‌ک ئـاویــــنه به وردی ناژمـــــــێرێ خــــاڵی ڕووت
بـۆیه ئاواتـــــــم بوو ئـــه‌و ئـــاوێنــــــــه بهســــــتهزمـــانه بام
شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ ڕۆژێ ڕه‌نگه مـــن
وا نهلهرزیــــــــبام له‌ســـه‌ر سیــــنگی ئـــــهگهر له‌رزانه بام
نابێ ڕزگارم له دانـــــهی خــــــــاڵ و داوی کــهزیــهکـــــهی
من که دهمویـــــــست قـــه‌ت له گیـــــــری داوودانهدا نه‌بام
زهردهخــــــــهندهی لـــــــێوهکانت هه‌ر ههناسبێــکی ده‌وێ
ئه‌و تهلســــمهم پێ نهدهشـــکا من کــه وه‌ک شــهوبا نه‌بام
تا په‌ڕه‌نگ و پــــــــــیاڵه وا لاجـــــــانــگ و لێـــوت ماچ ده‌که‌ن
من دهڵـــــــــێم قه‌یدی چ بوو خوایه یه‌کێ لـــــه‌و دووانه بام
کێ هه‌بوو وه‌ک شـــــــهم بسووتێ بۆ منی شــــهیدا ئه‌گه‌ر
خــــــــۆم له‌ده‌وری وه‌ی وهکــــــوو په‌روانه بێپـــهروا نـهبام
شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر مـــــنی بێچــــــاره له‌و ناوه دهبــــــوو بێـــــــــگانه بام
خــۆزگه بۆ ئه‌و پـــێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیـــــانی خــــــۆم منیش
هه‌ر وهکــــــــوو "هێدی" مه‌لی تۆفـــــــانی بێ هێـــلانه بام
ماڵ و ســــــه‌ر ویــــستم به جارێ وا فیدای تۆی که‌م وه‌ته‌ن
ئه‌وڕۆ چیــــرۆک بێ له‌ناو گه‌ڵدا، ســـــــبهی ئهفســـانه بام
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته‌کانت ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم ،
گوێ ده‌گرمه گرفه‌گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
ڕێک و پێک ترینه شیعری ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
و شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
و خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت.
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت،
لاده لاده لاده لا ده، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقهڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م له کاتی تونییایه‌تی،
له چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ‌سنوور و بێنیهایهتی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی چاوه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مهستیمهست و سێحریسێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری ئاسمانی تۆ .
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێیژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت،
لاده لاده لاده لا ده، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها... ترووسکه‌که‌م
جامی دڵپڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لاهه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م !
ببیه شیعره‌که‌م
تاکۆ ڕۆچنایی خاتهههوری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌هابی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی تاسکی،
تاسکهتاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده لاده لاده لا ده ، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت شهوتهلێنهکهم!
ده‌م به گله‌یی
جارێ نه‌بوو پیاسه‌که‌م به ڕۆخی ئهرخهیانیدا
یا هه‌ڵفڕم به هێوری له ئاسۆگی به‌یانیدا
ژینم که‌وتۆته به‌ر شه‌پی ته‌وژمی بێبه‌زه‌ی زه‌مان
درێخه یه‌ک بزه که‌چی که‌سه‌ر دهیاندهیانیدا
پێلئاسا هه‌ر په‌لم کوتا و توامه‌وه به‌ڵام ئه‌وان
خه‌وتن له بێخه‌می، فه‌ڵه‌ک ئه‌و حه‌مکه نازهیانیدا
چرۆ له من قه‌ده‌غه‌یه، گه‌ڵاڕێزانی نازمه
له ڕه‌زگه‌ی ئاره‌زوو زه‌مه‌ن، هه‌ر به‌ری تازهیانی دا
زستانه باریوه له من، به‌هارم یه‌کسه‌ر هه‌ڵوه‌ری
بۆ ڕسکان و گه‌شه کردن ته‌مه‌ن ئیجازهیانیدا
من له‌م شۆراخه بێپه‌نا، ئه‌وان به‌خت هه‌ر به وه‌خت
له شه‌خته و به‌فر و کڕێوه به خۆشی داڵدهیانیدا
جا گله‌ییم لێ ئه‌بارێ ، خه‌مڕه‌وێنی نیه جارێ
به ڕه‌خشی ئامانجه‌کانم که‌ی چاره‌نووس مهیانیدا
نامه‌یه‌ک مه‌نێره...!
با موچـڕکێک نه‌که‌وێته گیانی ئه‌م سندووقه‌وه
با ته‌نیایی خۆڵلێنیشتووی ئه‌م سندووقه تێک نه‌چێت
با خه‌ڵوه‌تی جانتای پۆستهبهرێک پـڕ نه‌بێت له زایه‌ڵه‌ی وشه
با غوربه‌تی ئه‌م پۆستهخانهیه نه‌ڕه‌وێته‌وه
با پاییز بێپـڕمه نه‌بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت
Siamak Rezaei Dorruei,
Centre for Cognitive Science, Univ. of Edinburgh, Scotland, UK
siamakr@cogsci.ed.ac.uk
Dr Rebwar Fatah,
British Telecom (BT), UK
13 July 1996
Kurdish Language Technology Initiative
The development of writing systems and invention of printing machines were two important stages of civilisation, but the new revolution is the use of computers as monolingual and multi-lingual processing tools which can help communities to strengthen their mother tongues and to protect their cultural heritage. The growth of Computer technology has brought new opportunities for uses of computers as devices to help people learn a new language, translate a sentence from one language to another and many other intelligent linguistic applications. We now hear terms such as language industry and language engineering for referring to instruments for this purpose and the science for developing such instruments. What the language industry can offer to the Kurds is the necessary means for helping them to save their language, the cultural heritage of Kurdistan.
درێژه‌ی بابه‌ت
" ڕه‌وانناسیی داستانی منداڵان"
ڕۆڵی هه‌یه‌جانی خه‌م له داستانی منداڵاندا
یاقووب خزری
پێشه‌کی
بێگومان ڵێکدانه‌وه‌ی ژانره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بیات له ڕوانگه‌ی ڕهوانناسییهوه به نیسبه‌ت مێتۆده‌کانی دیکه‌ی ڕه‌خنه(کۆمه‌ڵ¬ناسی، جوانی¬ناسی، فه‌لسه‌فی و هتد) ته‌مه‌نێکی که‌متری هه‌یه؛ هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ڕه‌وانناسی وه‌کوو زانستێک زۆر دره‌نگتر له زانستهکانی تر توانی خۆی له فه‌لسه‌فه جیا بکاته‌وه و له عه‌قڵانییه‌تی هزری- فه‌لسه‌فی خۆی بۆ عه‌قڵانییه‌تی پۆزهتیویستی بقۆزێته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه ڕه‌وانناسی زانستێکی ته‌واو پۆزێتیویستییه به‌ڵکوو به‌شێکی زۆر له تێئۆری و مێتۆده‌کانی خۆی له عه‌قڵانییه‌تی هزری و ته‌فسیره زێهنییهکان وه‌رگرتووه.
درێژه‌ی بابه‌ت
لە یادەوەریەکانی خنکان..
لاپەڕەکانی گریان و
خۆشبەختیم
کە منداڵیم هێشتا لە مردنێک هەڵنەنوتاوە
تۆ نیوەی تاریکی من بوویت، "دۆزیمیتەوە" و
لەتاریکیش زیاتر هیچی ترم پێویست نابێت
بۆ ئەوەی دیواری تەنهاییم هەڵچنم و
لەسەر عەرشی پەشیمانی دانیشم
================
لەباوەشی گەڵا هەڵدێم
پاکیزەییم لە هەناوما
بەرائەتم بەشانمەوە
دەبوو خۆر لەبەرەزیەوە هەڵبێت و
لەپەنا چاوما ، به‌نێو پەنجەکانی پێما
بەسەر ئەم شەقامەدا بڕژێت
==========
سەربڕین، لەمەزیاتر ئەبێ چیبێت
خوێن، پێکەنینی بە گریانم دێت
چەقۆ، بەزەیی بە برینما دێتەوە
ئەم شیعرە، جگە لە پەشیمانیەک و بەجێهێشتن،
کەمێ گریان و تووڕەبوونێک و
بڕیارێک بەخۆکوشتن، هیچی تر نیە
درەختێکە و،
بەبەرزی باڵای ئیرەییان دێ، بەرد و زیخی ژێر پێم
بێجگە لە گەورەیی من و بچووکی ئەوان
ژنێتی من و ناپیاوی ئەوان
جوانی من و ناشرینی ئەوان
لە ویژدانی گەڵادا، لەمە زیاتر، ئەوان هیچی تر نین
===============
له‌باوه‌شی ره‌شه‌بادا
وێنەیەکم بگرە، لە سووچی بێدەنگیما
لەپەنا غەمێکا
وێنه‌یه‌کم بگره له کاتی خۆکوشتنما
لەبەر ئاوێنەکەما، که چیرۆکە باغەییەکانم تیا به‌جێهێشتوه و
خەیاڵی عاشقانەم بسڕەوە
وێنەیەک، لەدەستی بێت
بەرگەی ئه‌و هه‌موو راچڵه‌کین و بەدبەختیەم بگرێت
وێنەیەک دڵمی تیا ئەشۆمەوە و
بێدەنگیمی پێ ئەدڕێنم
گریانی پێ سەربڕم
===================
قەسیدەیەکی بێ کێش و بێ سەروا ئەنووسم
قەسیدەیەک کەمێ قسەی بێ سەروبەر لەم خەمە ئەکات
ئاخر لە ویژدانی گەڵادا
"شەڕە پیرۆزەکان لەبەرزاییەوە هەڵناگیرسێن
قارەمانی لەلوتکەوە دەستپێناکات"
لە ویژدانی گەڵاپیرۆزەکانی دامێنی ئەم شارە خەفەتبارەدا
"قسەکانی سیاسەت لەناو ژوورە بەرزەکاندا
ئەخنکێن"
"ئەگەر ژێر پێت نەبینیت
وێنە لەبەرزاییەوە تەڵخ ئەنوێنێت و
راستگۆییش سیمای نابێت"
==============
گەڵا ئەڵێت: "لەبنی پێمەوە بەکۆمەڵ شەڕ بکەن
بەتاک هەناسە دەدەین
هەتا شەرعیەتت پێ بدەم"
گەڵا ئەڵێت: "لەتەنهاییدا روناکی ئەخنکێت
بەکۆمەڵ دەرەقەتی ئەو هەموو دڕکە دێیت
دەنا وەکوو گەڵا زەرد ئەبین و شەقامەکانی لێ پڕ دەکەین"
=================
بەبەرچاوی گەڵای پیرۆزەوە
سوێندم خوارد هەر ئەمشەو
هه‌ردوو خوێنبەری چەپ و راستم ببڕم
سوێندم بەزەردی گەڵا هەر ئەمشەو
ئەم قەسیدەیە نەبایە
تنۆک تنۆک خوێنی خۆمم دەکردە پەرداخێک په‌شیمانیه‌وه و
لە یادەوەریەکانی ئەم خنکانە و
لاپەڕەکانی گریان و
خۆشبەختیم
کە منداڵیم هێشتا لە مردنێک هەڵنەنوتاوە
تۆ نیوەی تاریکی من بوویت و"لێم ونبوویت"ه‌وه
لەتاریکیش زیاتر هیچی ترم پێویست نابێت
بۆ ئەوەی دیواری تەنهاییم هەڵچنم و
لەسەر عەرشی پەشیمانی دانیشم
ئاگاداریی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری کوردی/فارسی" گەشە"
وێڕای سڵاو هەموو نووسەران و ئەدیبان و ڕووناکبیران ئاگادار دەکەینەوە کە نێوی گۆڤاری وەرزی گەشە بە شێوەیەکی فەرمی گۆڕاوە بۆ هایا واتە (ئاگا، وشیار). دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە وێڕای ئەوەی هەمووان لەم بڕیار و گۆڕانکاریە ئاگادار دەکاتەوە ڕایشی ده‌گه‌یه‌نێت گۆڤاری هایا تا حهوتوویهکیتر و به‌ر له ساڵی 1391 هه‌تاوی دێته بازاڕه‌وه. بابه‌ته‌کانی ژماره‌ی یه‌که‌می هایا بریتییه له وتار،لێکۆڵینه‌وه،وه‌رگێڕان، شێعر و چیرۆک. فایلی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری هایا زمان و وه‌رگێڕانه.
لێره‌دا هه‌مووانیش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه فایلی ژماره‌ی داهاتووی هایا( پێویستیی زمانی هاوبه‌شی کوردی و ده‌وری زاراوه‌کان)ه. ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هایا داوا لە تێکڕای نووسەران و شاعیران و ڕووناکبیرانی کورد دەکات به ناردنی به‌رهه‌می به‌نرخ یارمەتی ئەم گۆڤارە بدەن و گۆڤاری هایا دەوڵەمەند بکه‌ن.
به سپاسه‌وه
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هایا
ناونیشان:
کوردستان.مریوان انتهای خ.مردوخ.ترخان آباد یک.کوچەی شاهو ٥ پلاک ١٢ .مرکز آموزشی و توانبخشی
کد پستی:٦٦٧١٧٦٤١٥١
ئیمەیل:geshegovar@yahoo.com

